به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا :بە گێرانەوە لە هەواڵدەری فەرەنسا ، لە ١١ ی سیپتەمەبری ٢٠٠١ نیزیک سێ هەزار کەس کوژراون . لەو ڕۆژە دا ١٩ خۆکوژی ئەلقاعیدە چوار فڕۆکەی موسافیر هەڵگریان ڕفاند کە دوو فڕۆکەیان تاوەرە دووانەکانی نیۆیۆرکیان دایە بەر پەلاماری خۆیان .
گرووپی فڕۆکە ڕفێنەکان ، فرۆکەی سێهەمیان کێشا بە بینای پینتاگۆن، هەڵکەوتوو لە "ئێرلینگتۆن" لە ڤیرجینیا دا . فرۆکەی چوارەمیش ،بەڵام لە زەمینیک نزیک "شەنکسویل" لە ویلایەتی پنسیلوانیا ، خرایە خوارەوە .
ئەوە یەکەم پەلامار بۆ سەرزەمینی ئەمریکا لە دوو سەدەی ڕابردوودا بوو کە دوای ئەوە ستارتی پەلامارەکان بۆ سەر ئەفغانستان لە ساڵی ٢٠٠١ و ٢٠٠٣ لێدرا و زیاتر لە یەک دەیەی خایاند .
لە ڕێ وڕەسمی ئەمڕۆ کە سەرەڕای ڕێو شۆێنی تووندی ئاسایشی خەریکە بەڕێوە دەچێت ناوی قووربانیان لە " گراند زیرۆ" لە نیۆیۆرک دا دەخۆیندرێتەوە ، جێگەیەک کە وەکوو ناوەندی بازرگانی جیهانی و بە یادی قوربانیانی ئەوێ رۆنراوەو بڕیارە باراک ئۆباما ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە ڕێ وڕەسمێک دا لە پێنتاگۆن ووتار دانی هەبێت ....
کۆتایی کورتە نامە/310